بەرهەم ساڵح: هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕێگاچارەی کێشەکانی عێراقە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Aug 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر ڕەوشی ئێستای ئەم وڵاتە و قۆناغی پاش بڕیارەکەی موقتەدا سەدر بۆ کشانەوەی لایەنگرانی لە شەقامەکانی بەغدا و شارەکانی دیکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەرهەم ساڵح وتی کە پرۆسەیەکی سیاسی کە لە پێناو مسۆگەرکردنی پێویستییەکانی خەڵک هەنگاو نەنێت، شەرعییەتی نابێت.

ناوبراو لە میانەی وتارێکی بەرامبەر بە گەلی عێراق وتی کە خوێنی ڕۆڵەکانی ئێمە پڕبایەخە و دەبێت دان بەوەدا بنێین کە دامەزراوە دەستوورییەکان بۆ ڕێگری لەوەی کە ڕوویدا، لاواز بوون.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی سەدر بوێرانە بوو، دەستخۆشیی لە هێزە چەکدارەکانیش کرد بە هۆی پشوودرێژییان لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە.

بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە ڕێگری لە ڕژانی خوێنی عێراقییەکان بە پێویست دادەنرێت و وتی کە عێراقییەکان ناکەونە داوی ناکۆکی نێوان برایانی خۆیان.

سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بە ڕێگای دەربازبوون لەم کێشە و قەیرانەی ئێستا ناو برد.

ناوبراو داوای لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیش کرد کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لە گەڵ سەدر لە پەیوەندیدا بن./.