کازمی: ساڵەهایە لە عێراق خوێن دەبارێت
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشدارییدا کە لە ئەگەری بەردەوامی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان، بە پێی دەستوور، پۆستی سەرۆک وەزیران چۆڵ دەکات تا هێزە سیاسییەکان بخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتی مێژوویی و نیشتمانیی ئەوان.
مستەفا کازمی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەوی دووشەممە و ڕۆژی سێ شەممەی عێراق دەستخۆشیی لە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ پاراستنی بێلایەنی و ئەوەی کە ئامادە نەبوون چەکی خۆیان بەرەو سنگی خەڵکی عێراق بگرن.
ناوبراو وتی: ئەو خوێنانەی کە ڕژا هۆشدارییەک بۆ هەر هاووڵاتییەکی عێراقییە، سەبارەت بەوەی کە ئێمە ڕوبەڕوی ڕاستییەکی تاڵ بووینەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت لە ژێر فەرمانی تەواوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بن.
کازمی وتی: بە هەموو توانایەکەوە خزمەتی گەلم کردووە و هیچ کات بەشێک لە کێشە نەبووم.
وتیشی کە لە عێراق ساڵەهایە خوێن دەبارێت و هەر ڕۆژ تێچووەکەی گیانبەختکردنی گەنجانە کە هیچ تاوانێکیان نەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: