مەلا بەختیار هەواڵی نوێی پێیە

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند کە لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان چاوەڕوانی موفاجەئات دەکەن لە پرسی سەرۆک کۆماری عێراقدا.

مەلا بەختیار لە وەڵامی چەند ڕۆژنامەنووسێکدا وتی: ئەوەندەی من بزانم دۆخەکە ئارام بووەتەوە لە نێوان یەکێتی و پارتی لە سەر پرسی سەرۆک کۆمار بەڵام دۆخەکە لەبارە بۆ وتووێژ و ڕێکەوتن لە سەر ئەم پرسە.

ناوبراو وتی کە هەر دوو لا لە سەر هەمان هەڵوێستی پێشووی خۆیان سوورن بەڵام چاوەڕوانی موفاجەئە دەکەم لەم پرسەدا./.