هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باس لە دیاریکردنی چارەنووسی کابینەی داهاتووی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی دەوڵەتی یاسا


Sep 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە کۆدەنگن.

فازڵ مەوات ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێ دەکات.

ناوبراو وتی کە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) چارەنووسی کابینەی داهاتوو دیاری دەکەن.

ئەو سەرکردەی دەوڵەتی یاسا وتی کە گۆڕینی محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە ئارادا نییە و ناوبراو لە لایەن لایەنە سیاسییەکانی کورد و سوننەشەوە پاڵپشتی دەکرێت./.