داوایەک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە بۆ سەرۆکی ڕەوتی سەدر

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Sep 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە بە بێ ڕەوتی سەدر بەڕێوەچوو، ڕاگەێندراوێک بڵاو کرایەوە و داوایەک ئاراستەی موقتەدا سەدر کرا.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە دەبێت کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق بکرێت، پاشان لێژنەیەکی تەکنیکی بۆ دابینکردنی بەستێنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان پێک بهێندرێت.

لەو کۆبوونەوەدا پرسی گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تاوتوێ کرا.

ڕاگرتنی شەڕی میدیایی لایەنە سیاسییەکان بەشێکی دیکەی ڕاسپاردەکانی ئەو کۆبوونەوە بووە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایان لە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کردووە کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی لایەنە سیاسییەکاندا بەشداری بکات و بۆ ئەو مەبەستەش داواکارییەکی فەرمیی ئاراستە کراوە./.