شاندەکەی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا و لە سەر دوو پێشنیار وتووێژ دەکات

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Mar 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەولێر و بەغدا لە سەر دوو پێشنیار ڕێکەوتوون و شاندەکەی هەرێمیش بەم زوانە دەگەڕێتەوە بەغدا.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی درێژەدان بە دانوستانەکان دەگەڕێتەوە بەغدا.

ناوبراو وتی: ئەوەی لە سەری ڕێکەوتوون، جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدایە کە خراوتە ناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 یان ئەو ڕێکەوتنەی کە لە سەر پشکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق کراوە.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وتی کە هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لە سەر جێبەجێکردنی یەکێک لەو دوو پێشنیارەی تایبەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پیشانداوە و گەڕانەوەی شاندەکەش بۆ بەغدا بە مەبەستی درێژەدانە بە وتووێژەکان لە سەر ئەو پێشنیارانە./.