دژە تیرۆری عێراق: داعش تەنیا هەزار چەکداری ماوە

(0) / / ئاسیا / دژە تیرۆری عێراق


Sep 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاندووە کە توانای گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ شەڕی پارتیزانی دابەزیوە و لە ئێستادا تەنیا هەزار چەکداری بۆ ماوەتەوە.

سەباح نەعمان وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ژمارەی چەکدارانی ئێستای داعشی ڕاگەیاند.

ناوبراو وتی کە لە ئێستادا تەنیا هەزار چەکدار بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش ماوەتەوە.

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە ئاماژە بە هاوکارییە هاوبەشەکان لە گەڵ هێزی دژە تیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند کە داعش لە ئێستادا تەنیا دەتوانێت خۆی حەشار بدات و ژمارەیەکی کەم چەکداری لە عێراقدا ماوەتەوە.

سەباح نەعمان ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی داعش بە هاوکاری هاوبەش لە هەرێمی کوردستان کوژراوە./.