ناوەندێکی نێودەوڵەتیی دژە تیرۆر لە عێراق دەکرێتەوە
(0) /
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدرێت ناوەندێکی نێودەوڵەتی و تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا بکرێتەوە.
عەبدولوەهاب ساعدی ڕایگەیاند کە دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، 647 تیرۆریستی دەستبەسەر کردووە و 232 تیرۆریستیش کوژراون.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا تاوتوێی کردنەوەی ناوەندێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە بەغدا دەکرێت.
ساعدی وتی کە عێراق خاوەنی ئەکادیمیای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە و لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بۆ گەیشتن بە کەرەستە و تەکنۆلۆژیای نوێ هاوکاری دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: