عەبدولوەهاب ساعدی دوور خرایەوە

(0) / / ئاسیا / عەبدولوەهاب ساعدی محەممەد شیاع سودانی عێراق ئەحمەد سەلیم


Nov 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دوو گۆڕانکاری گرنگی لە پۆستە باڵا سەربازییەکاندا ڕاگەیاند.
محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کەریم عەبود ی وەک فەرماندەی نوێی ئەم هێزە دەستنیشان کردووە.
بە فەرمانی سودانی، ئەحمەد سەلیم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و وەلید خەلیفە لە شوێنەی دەستبەکار بووە.