گۆڕانکاری لە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا

(0) / / ئەمەریکا / ژنڕاڵ مەک فارلین


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ژنڕاڵ متیۆ مەک فارلین وەک فەرماندەی فەرماندەیی هێزی ڕاسپاردەی هاوبەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست بەکار بووە.

ئەمریکا ژنڕاڵ متیۆ مەک فارلین ی وەک فەرماندەی فەرماندەیی هێزی ڕاسپاردەی هاوبەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان کرد.

ناوبراو بووەتە جێگرەوەی ژنڕاڵ جۆن برینان کە پێشتر فەرماندەی فەرماندەیی ئەو هێزانەی ئەمریکا لەم ناوچەیە بووە.

ئەو فەرماندەییەش هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە خۆ دەگرێت کە لە چەندین ناوچەی ئەم دوو وڵاتە جێگیر کراون و بە ناو پاڵپشتی لە حكومەتی عێراق و هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش دەکەن./.