وادەیەکی نوێ بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان ڕێکەوتنێکی سەرەتاییان کردووە کە دانیشتنی پەرلەمان بۆ پاش ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) دوا بخرێت.

غەریب عەسکەر ڕایگەیاند کە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هەروەها ئیش و کاری پەیوەندیدار بە حکومەتی نوێ بۆ پاش ئەربەعین دوا خراوە.

ناوبراو وتی کە بە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان کۆمەڵە یاسایەکی گرنگ پەسەند دەکرێت کە تا ئێستا بە هۆی بارودۆخی سیاسی و داخرانی پەرلەمانەوە پەکیان کەوتووە./.