میسر لە سەر دۆخی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین هۆشداریی دایە ئیسرائیل

(0) / / ئەفریقیا / ئیسرائیل میسر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین


Sep 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

میدیا عبری زمانەکان ڕایانگەیاندووە کە قاهیرە لە سەر دۆخی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین بە توندی هۆشداریی داوەتە تەل ئەبیب و ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئیسرائیل وا دەکات دۆخی ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

کەناڵی 11 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە سەر زاری بەرپرسانی میسری – بە بێ ئاماژە بە ناوەکانیان – ڕایگەیاند کە لایەنی میسری نیگەرانی تەشەنەسەندنی دۆخی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستینە.

ئەو بەرپرسانەی میسر ڕایانگەیاندووە کە دۆخی کەرتی خۆرئاوا ڕەنگە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

ئیسرائیل بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزییەکانی کەرتی خۆرئاوا، گوشاری خستووەتە سەر دەزگای ئەمنییەکانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین تا چالاکوانان و کەسانی چەکداری فەڵەستینی بە تایبەت لە ناوچەکانی جنین و نابلۆس دەستبەسەر بکات.

هەروەها کەناڵی کان ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی میسری بە توندی ڕەخنەیان لە هەڵسووکەوتی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە بەم سیاسەتەوە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین زیاتر لای خەڵک لاوازتر دەبێت./.