چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لای پارتی و یەکێتییە
(0) /
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە سەر پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی ڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتین، بۆ ئەوەی دواتر لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکرێت.
فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی هەرێم دەیەوێت پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دوورترین ماوەدا، مانگی چواری ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی لە سەر دوایین کۆسپەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێکەوتنی کۆتایی، بە تایبەت لە سەر سیستەمی هەڵبژاردن. یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە داوای سیستەمی فرە بازنەیی دەکەن و لە بەرامبەردا پارتی پێشنیاریکردووە سیستەمی هەڵبژاردن لە سەدا پەنجا یەک بازنە بێت و لە سەدا پەنجای دیکەشی فرە بازنە بێت./.
تێبينيێك بنێرە: