لە دژی ڕووسیا، ئەمریکا داوای هاوکاری لە ناتۆ دەکات
(0) /
لە درێژەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان مۆسکۆ و واشنتن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای هاوکاری هاوبەشی ناتۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا کردووە.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوایکرد کە واشنتن و ناتۆ بە هاوبەشی ڕوبەڕوی ڕووسیا ببنەوە.
بلینکەن جەختی لە سەر بەڵێنی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا کردووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا بووەتە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی وڵاتانی ڕۆژئاوا./.
تێبينيێك بنێرە: