ترەمپ: ڕەنگە ئەڵمانییەکان وڵاتەکەیان لە دەست بدەن

(0) / / ئەورووپا / دوناڵد ترەمپ


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هۆشداریی دایە ئەڵمانییەکان کە ڕەنگە بە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی هەناردەی وزەی ڕووسیاوە وڵاتەکەیان لە دەست بدەن.

دوناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا بە ناونیشانی " ئەمریکا ڕزگار بکەن " لە ویلایەتی ئوهایۆ وتی کە ئەڵمانییەکان ڕەنگە بە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی وزەی ڕووسیاوە ببنە بێ وڵات.

ناوبراو وتی کە پێشتریش لە سەر ئەم مەترسییە هۆشداریم داوە و تەنانەت یەک جاریش ئاڵایەکی سپی بە ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بۆ خۆبەدەستەوەدان لە بەرامبەر ڕووسیا درا.

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: ئێوە کە لە سەدا 72 ی وزەی خۆتان لە ڕووسیاوە هاوردە دەکەن بە واتای هەڵکردنی ئاڵای سپییە.

ترەمپ وتی کە ڕەنگە بەرلین بۆ کەڵک وەرگرتن لە شێوازی زۆر کۆنی وزە بگەڕێتەوە./.