بەغدا سێهەم شاری گەورەی جیهانی عەرەبە

(0) / / ئاسیا / بەغدا


Sep 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاری بەغدا وەک پایتەختی وڵاتی عێراق، بە 7 ملیۆن و 511 هەزار و 920 کەسەوە بووەتە سێهەم شاری گەورە و پڕحەشیمەتی جیهانی عەرەبی.

بە پێی خشتەیەک کە لە لایەن گۆڤاری ئەمریکیی CEOWORLD بڵاو بووەتەوە، بەغدا بە 7 ملیۆن و 511 هەزار و 920 کەسەوە بووەتە پەنجا و دووەمین شاری پڕحەشیمەتی جیهان و سێهەم شاری جیهانی عەرەب بۆ ساڵی 2022.

ژمارەی دانیشتووانی شاری بەغدا لە ساڵی 2021، 7 ملیۆن و 323 هەزار و 79 کەس بووە کە ئەمساڵ بە ڕێژەی لە سەدا 2.58 ژمارەی دانیشتووانەکەی زیادی کردووە.

یەکەم شاری گەورەی جیهانی عەرەبی، قاهیرەی پایتەختی میسرە بە 21 ملیۆن و 750 هەزار و 20 کەسەوە و لە پاش ئەوەش ناوی ڕیاز پایتەختی سعوودیە بە 7 ملیۆن و 538 هەزار و 200 کەسەوە هاتووە.

لە پاش بەغدا کە پلەی سێهەمی گەورەترین شارەکانی جیهانی عەرەبی هێناوە، خەرتوم پایتەختی سودان بە 6 ملیۆن و 160 هەزار و 327 کەسەوە دەبینرێت.

شاری ئەسکەندەریەی میسر بە 5 ملیۆن و 483 هەزار و 605 کەس و جەدەی سعوودیە بە 4 ملیۆن و 780 هەزار و 740 کەسەوە لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی گەورەترین شارەکانی جیهانی عەرەبەوە ناویان هاتووە.

لە ئاستی جیهانیش، توکیۆی پایتەختی ژاپۆن بە 32 ملیۆن و 274 هەزار کەس پلەی یەکەمی گەورەترین شارەکانی جیهانی هەیە و لە پاش ئەوەش ناوی نیودهلی پایتەختی هیندستان بە 32 ملیۆن و 65 هەزار و 760 کەس و شانگهای لە وڵاتی چین بە 28 ملیۆن و 516 هەزار و 904 کەسەوە هاتووە./.