بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبی کۆبووە

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی فالح فەیاز


Sep 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووە و تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراقی کرد.

بافڵ تاڵەبانی بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و خالید شوانی لە گەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووە.

کۆبوونەوەکەش پەیوەندی بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراقەوە هەیە و تاڵەبانی تێیدا جەختیکردەوە کە ژیانی هاووڵاتیان بابەتی سەرەکییە و سەرجەم لایەنەکان دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک سازشت لە داواکارییەکانیان بکەن.

سەرۆکی یەکێتی پێشتریش لە گەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووە./.