سوریا: هیچ دانوستانێکمان لە گەڵ تورکیا نییە

(0) / / ئاسیا / فەیسەڵ مێقداد


Sep 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ دانوستانێکی لە گەڵ تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان نییە.

فەیسەڵ مێقداد کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، وتی کە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە، سوریا و تورکیا هیچ پەیوەندییەکیان نییە.

ناوبراو پابەندنەبوونی تورکیای بە بەڵێنەکانی لە ڕەوتی ئاستانە بە بەربەستێک لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا ناو برد و وتی کە ڕەوتی ئاستانە تەنیا چوارچێوەیەکی قبووڵکراوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

پێشتر چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندبوو کە سوریا و تورکیا لە ئاستی بەرپرسانی باڵای ئەمنی دانوستانیان کردووە./.