مەسعود بارزانی باس لە ڕیفراندۆم دەکات
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە مەترسیدارترین شت ئەوەیە کە دەیانەوێت ئیرادەمان بشکێنن.
مەسعود بارزانی لە پێنجەم فیستیڤاڵی یەکێتی نووسەران لە دهۆک وتی کە نابێت خۆمان لە کەس گەورەتر بزانین و خۆشمان لە کەس بە بچووکتر نازانین.
ناوبراو سەبارەت بە ساڵیادی ڕیفراندۆمیش وتی کە دەستی ئەوانە ماچ دەکەم خۆیان نەچەماند و خۆیان ناچەمێنن.
مەسعود بارزانی وتی کە شەڕی ئەمڕۆ لە دژی کورد بە شێوازێکی دیکە بەردەوامە و ئەرکە قورسەکە لە سەر شانی نووسەرانە./.
تێبينيێك بنێرە: