ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: کێشەی کورد لە بودجەدا زۆرە

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە کێشەکانی کورد لە بودجەدا زۆرە و پێویستی بە چارەسەرێکی تەواو هەیە.

مەلحان مەکۆتر ڕایگەیاندووە کە سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و لە ئێستادا بە پێی خواستی هاووڵاتیان تێپەڕاندنی بودجە بە کارێکی پێویست دادەنرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان داواکاری زۆری لە بودجەدا هەیە و ناکۆکیش لە سەر وەبەرهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە و ئەگەر چارەسەرێک بەپەلە نەکرێت ئاڵۆزییەکان زیاتریش دەبن.

مەکۆتر سەبارەت بە تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر سازانی لە سەر نەکرێت، تێپەڕاندنی بە زۆرینەی دەنگ ئەستەمە./.