پارتی: وازمان لە سەدر نەهێناوە
(0) /
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئەوان سیاسەت دەکەن و لە ڕێکەوتنی نوێ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی شەش قۆڵی بەشدارن و هەوڵیش دەدەن موقتەدا سەدر ڕازی بکەن.
بەنگین ڕێکانی ئەمڕۆ سێ شەممە 27 ی ئەیلولی 2022 ڕایگەیاند کە ڕێکەوتن کراوە و پارتیش تێدا بەشدارە.
ناوبراو سەبارەت بە وازهێنان لە سەدر و چوونە بەرەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی کە ئێمە سیاسەت دەکەین و نەچووینەتە چوارچێوەوە.
ڕێکانی وتی کە هەوڵی ڕازیکردنی سەدر دەدەین و نازانین کە ڕازی دەبێت یان نە./.
تێبينيێك بنێرە: