عێراق دەستبەسەرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / یەحیا ڕەسوڵ


Oct 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی مەترسیداری داعش بە ناوی ئەبوجەندەل دەستبەسەر کراوە.

یەحیا ڕەسوڵ وتی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق بە پێی ڕێکارنامەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و سەرچاوەکانی هێزی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، دەزگای دژە تیرۆر هەڵمەتێکی تایبەتی جێبەجێ کرد.

ناوبراو وتی کە داعشییەک بە ناوی ئەیمەن لەتیف مەرعاوی ناسراو بە ئەبوجەندەل لە پاش زانیاری وردی هەواڵگری دەستبەسەر کراوە.

یەحیا ڕەسوڵ وتی کە ئەبوجەندەل لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکوری عێراق دەستبەسەر کراوە./.