سوپای عێراق: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری وڵات
(0) /
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکەی شەوی چوارشەممەی ئەمریکا لە بەغدا، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری عێراق.
یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تایبەت هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە کاروباری نایاسایی و نابەرپرسانە و ئەمەش دەستپێکردنی دانوستانە دووقۆڵییەکان لاواز دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بەم هەنگاوە، ئاشتی ناوخۆیی لە عێراق ڕوبەڕوی مەترسی دەکاتەوە و زیان بە سەر و ماڵی عێراقییەکان دەگەێنێت.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی عێراق دەتوانن بە پێی دەستوور، ئەرک و ڕاسپاردەی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراقییەکان و خاکی وڵات لە هەر هەڕەشەیەک جێبەجێ بکەن.
تێبينيێك بنێرە: