سکاڵا لە سەر مەسرور بارزانی تۆمار کرا

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Oct 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ژمارەیەک لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایان لە سەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، داواکارییەکەی ئەوانیش هەڵوەشانەوەی یاسای خانەنشینی هەرێمە کوردستانە.

خانەنشینەکانی هەرێم داوایانکردووە کە یاسای خانەنشینی هەرێم بۆ ساڵی 2006 هەڵبوەشێنرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە دەستووری نییە.

ئەوانەی کە سکاڵاکەیان تۆمار کردووە داوایانکردووە کە کار بە یاسای خانەنشینی عێراق بکرێت کە لە ساڵی 2014 پەسەند کراوە.

دادگای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی 19 ی ئەم مانگە داواکارییەکەی ئەو خانەنشینانەی هەرێم تاوتوێ دەکات./.