تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژ کرایەوە

(0) / / كوردستان / پەرلەمانی کوردستان


Oct 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای بەردەوامبوونی تەمەنی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند کرا.

ئەو پرۆژەیاسایە بە دەنگی 80 ئەندام لە کۆی 111 ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری و چەند ئەندامێکی سەربەخۆ دژی ئەم پرۆژەیاسایە بوون.

هەروەها فراکسیۆنی نەوەی نوێش ناڕەزایەتی خۆیان بە شێوازی دیکە دەربڕی بەڵام لە ئاکامدا پرۆژەیاساکە پەسەند کرا.

شایان عەلی عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەستی لە کار کێشایەوە./.