پیاوە شوومەکە

(0) / / وتار / توانا ئەمین


Oct 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

توانا ئەمین

بێرنارد هێنری لیڤی نووسەرێکی فەرەنسی بەڕەگەز جولەکەیە، نەیارکانی بە (شەیتانە فەرەنسییەکە) ناو دەبەن. ساڵی ۱۹۹٠ چووە بۆسنا لە یوگسلافیای جاران، کە سڕبییەکان جەنگیان لەگەڵ موسڵمانەکان دەکرد، شەڕی ناوخۆی بۆ هەڵگیرساندن و هەردوولایان دۆڕان. چووە باشووری سۆدان، جەنگەکەی خەستتر کردەوە، چووە لیبیا، لیبیا وێران بوو، چووە ئەڤغان و لەلای ئەحمەد شا مەسعود، ئەڤغانستان بەزی و وڵات کەوتەوە دەست تاڵیبان.

کێشەی نێوان جۆرجیا و ڕووسیا ئەم هەڵیگیرساند، بەر لەم جەنگەی ڕوسیا لە بەرەی پێشەوە لەگەڵ سەربازە ئۆکرانیەکاندا وێنەی دەگرت و ئەوە ئۆکرانیایە کە ئێستا خۆتان دەیبینن، پێش ۱٦ ئۆکتۆبەریش چووە ژێر کڵێشەی بارزانی تا ڕیفراندۆم بکات و بەهۆیە ٥٠٪ خاکی کوردستان لەدەست چوو. ئەمڕۆ لە هەولێر دەرکەوتەوە و شەکرێکی قورسی شکاند، هەر خوا ڕەحم بکات و نەمانخاتە شەڕێکی جیهانییەوە، ئێمە سوپامان نییە بەرگەی درۆن و موشەک ناگرین!

من بە سروشتی خۆم باوەڕم بە مرڤی شووم نییە، بەڵام کە کارنامەی چالاکییەکانی ئەم پیاوە دەخوێنمەوە، خەریکە ڕای خۆم دەگۆڕم! /.