ئەنکەرە: مۆسکۆ پێشنیاری کردووە ئەردۆغان و پوتین کۆببنەوە

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Oct 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ پێشنیاری نێوەندگێڕیی لە نێوان ئەنکەرە و دیمەشق خستووەتەڕوو.

ئیبراهیم کاڵین ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێشنیاری ئەوەیکردووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆببێتەوە.

ناوبراو وتی کە لە ئێستادا ئەو کەشە سیاسییە لەبارە بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد نییە بەڵام ئەنکەرە دەرگا بە ڕووی دیپلۆماسیدا داناخات.

ڕاشیگەیاند کە ئەردۆغان لە ئێستادا هێندە خوازیاری وەها کۆبوونەوەیەک نییە./.