چوارچێوەی هاوئاهەنگی خۆیی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمان ناساند

(0) / / ئاسیا / چوارچێوەی هاوئاهەنگی محەممەد شیاع سودانی


Oct 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خۆیی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ناساند.

لە نامەیەکی فەرمی کە لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاو بووەتەوە، ئەندامانی ئەم کوتلەیە داوایان کردووە کە وەک گەورەترین کوتلە بە پەرلەمان بناسێندرێن.

لەو نامەیەدا هاتووە کە کاندیدی ئەم کوتلەیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سودانییە.

بە پێی مادەی 76 ی دەستووری عێراق، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کاندیدی گەورەترین کوتلە لە ماوەی 15 ڕۆژدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕادەسپێرێت./.