سودانی بەڵێنێک بە عێراقییەکان دەدات
(0) /
کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق سوپاسی خودا و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەیی کرد لە پێناو ئەو متمانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەو دراوە.
محەممەد شیاع سودانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە بەڵێن بە گەلی عێراق دەدەم لە زووترین کاتدا کابینەی نوێ پێک بهێندرێت و حکومەتێکی بەهێز بۆ خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیان، پاراستنی ئاسایش و بوونی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی چالاکییەکانی دەست پێبکات./.
تێبينيێك بنێرە: