بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە محەممەد شیاع سودانی دەکات

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی محەممەد شیاع سودانی


Oct 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لە کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردووە کە هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی لە بەغدا وتی کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ئەرکی حکومەتی نوێیە و دەبێت بە یەک چاو سەیری گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکەی عێراق بکرێت.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەروەها داوای لە سودانی کرد کە کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.

ناوبراو وتی: هیوادارین حکومەتی نوێ بە تێڕوانینێکی نوێوە بەرەو حکومڕانییەکی تەندرووست هەنگاو بنێت و هەڵە و ئەزموونەکانی ڕابردوو دووبارە نەکاتەوە./.