سەرکردایەتییەکی پارتی زانیارییەک لە سەر هەڵبژاردنی لەتیف ڕەشید ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / لەتیف ڕەشید


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر هەڵبژاردنی کاندیدی هاوبەش هاوئاهەنگی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەبووە و کشاندنەوەی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەیوەندی بە لێک تێگەیشتنی نێوان هەر دوو لاوە هەبووە.

چنار سەعد عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە بوونی هاوئاهەنگی لە نێوان پارتی و یەکێتی نیشانەی بەهێزیی هەر دوو حیزبە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هاوئاهەنگی لە گەڵ یەکێتی نەبووایە، ئەم حیزبە دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەدەبوو.

چنار سەعد عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی سەرۆکی یەکێتی لە پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاریگەری نەرێنی لە سەر پەیوەندییەکانی هەر دوو لا دەبێت./.