سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت

(0) / / عێراق / روانگە عێراق لەتیف ڕەشید


Jul 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت. 

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 24-7-2024 لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆك کۆماری فەڕەنسا و د.تۆماس باخ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت.
لەسەردانەکەدا بەڕێز د. ئەحمەد ئەلموبەرقەع وەزیری لاوان و وەرزش یاوەری بەڕێز سەرۆك کۆمار دەکات.