سەدر لە دژی محەممەد شیاع سودانی کەوتەوە هەڕەشە

(0) / / ئاسیا / سەدر


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ڕاسپاردنی محەممەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە یەکەم کاردانەوەدا بە پلانێک بۆ بەردەوامبوونی گەندەڵی ناوی برد و ڕایگەیاند کە هەر کەسێک پەیوەندیی بەم حکومەتەوە بێت لە ئێمە نییە.

بەیاننامەکەی سەدر کە لە لایەن محمەممەد ساڵح عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە کابینەی نوێ کابینەی هاوپەیمانی سەر بە میلیشیا تاقیکراوەکانە و داواکارییەکانی گەل مسۆگەر ناکات.

سەدر ئامۆژگاریی ئەوەیکردووە کە عێراق نەبێتە ئامرازی دەستی بیانییەکان و چەک لە دەستی لایەنەکانی دیکەدا نەبێت و داهاتی وڵات نەچێتە گیرفان و حسێبی بانکیی گەندەڵکاران.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە هەر کەسێک لە وەزارەتەکاندا بەشدار بێت، لە زوڵمی ئەواندا هاوبەشە و نوێنەری ئێمە نییە و تا ڕۆژی دوایی خۆمانی لێ بە دوور دەگرین./.