نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ سودانی کۆبووە

(0) / / ئاسیا / جنین پلاسخارت محەممەد شیاع سودانی


Oct 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە گەڵ کاندیدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆبووە.

جنین پلاسخارت لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی کۆبووە کە لە لایەن سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە ڕاسپێردراوە.

لەو کۆبوونەوەدا دۆخی سیاسی عێراق بە گشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاڵپشتی لە پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە کرایەوە.

محەممەد شیاع سودانی لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە پلانی حکومەتەکەی چارەسەرکردنی کێشەی خزمەتگوزارییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.

ڕاشیگەیاند کە عێراق هەوڵی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەدات./.