سەرۆک کۆماری عێراق دوو جێگر دەستنیشان دەکات

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Oct 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زانیارییە میدیاییەکا باس لەوە دەکەن کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری دەستنیشانکردنی دوو جێگری خۆی دەردەکات.

بە پێی ئەو زانیارییانە، لەتیف ڕەشید هەر یەک لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان دەکاتە جێگرانی سەرۆک کۆمار.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو هیچ جێگرێکی نەبوو.

لە خولەکانی ڕابردوو بوونی جێگرانی سەرۆک کۆمار بە بێ هیچ دەسەڵات و کاریگەرییەک بووە جێی ڕەخنە و تەنانەت گاڵتەی عێراقییەکان./.