ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکوک چی ڕوو دەدات؟

(0) / / كوردستان / شاخەوان عەبدوڵڵا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک


Oct 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییە ڕایگەیاندووە کە یەکەم گەشتی دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک، ئەم فڕۆکەخانەیە بە ئامانجی مەدینەی پیرۆز بە جێ دەهێڵێت.

یەکەم گەشتی دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ئەمڕۆ پێنج شەممە دەکرێت.

لە خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەوانی عێراقییە هاتووە کە یەکەم گەشتی دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە ئامانجی مەدینەی پیرۆز ئەمڕۆ دەکرێت.

ئەم گەشتە کاتژمێر 9 و 50 خولەکی شەو لە کەرکوکەوە بۆ مەدینە دەکرێت.

هەروەها دوو گەشتی ناوخۆییش لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە دەکرێت، لە کەرکوکەوە بۆ بەغدا و لە سلێمانییەوە بۆ کەرکوک.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە موڵەتی کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک نادرێت./.