چوارچێوەی هاوئاهەنگی محەممەد شیاع سودانی دەستکراوە دەکات

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان


Oct 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانی عێراق دەستنیشانکردنی وەزیرانی کابینەی داهاتووی خستووەتە ئەستۆی محەممەد شیاع سودانی و داوایکردووە کە دوو وەزارەتی گرنگ لە پشکبەندیی حیزبی جیا بکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە کە موڵەتی تەواو بە کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دراوە کە ئەو وەزیرانەی پەیوەندییان بە مافی هەڵبژاردنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە هەیە هەڵبژێرێت، ئەمەش پاش ڕادەستکردنی ناوی کاندیدی سەرجەم لایەنەکان دێت تا بە پێی پێوەرە دیاریکراوەکان کاندیدی پێویست و شیاو بۆ هەر وەزارەتێک دەستنیشان بکرێت.

بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە موڵەتی ئەوە بە سودانی دراوە تا لە نێو کاندیدی وەزارەتەکان یەکێک دیاری بکات یان کاندیدی نوێ پێشنیار بکات، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەتوانێت وەزارەتەکان لە نێو لایەنە سیاسییەکان دابەش بکات یان وەزارەتەکان لە نێو ئەواندا بگۆڕێت، بەدەر لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری کە بە دوور لە پشکبەندی نێوان لایەنەکانن./.