سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا هۆکاری سزادانی ئێرانی ئاشکرا کرد

(0) / / ئەورووپا / پەرلەمانی ئەورووپا


Oct 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند کە سزادانی ئێران بە بۆنەی پاڵپشتی سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا بووە.

شارڵ میشل جەختی لە سەر زیاترکردنی گوشارەکان لە سەر ڕووسیا کردەوە و وتی کە بە هۆی ئەوەی ئێران لە شەڕی ئۆکرانیا پاڵپشتیی لە ڕووسیا کردووە لە لایەن ئەورووپاوە سزا دراوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە چین وتی کە پەکین درێژە بە هەژموونی خۆی لە جیهان بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەدات و پەیوەندییەکی زۆری لە گەڵ ڕووسیا هەیە و ئەمەش کاریگەری لە سەر پەیوەندییەکانی ئەورووپا و چین دەبێت./.