پوتین دەیەوێت خۆی چەکە نوێکانی ڕووسیا تاقیبکاتەوە

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Oct 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەیەوێت خۆی چەکە نوێکان تاقیبکاتەوە.

پوتین لە میانەی بەسەرکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا، چەکی بە دەستەوە گرت و تاقییکردەوە.

دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئەمە پەیوەندی بە شەڕی ئێستای ئۆکرانیاوە نییە، بەڵکوو بابەتێکی ئاساییە و خۆی هەموو کات حەزی لە تاقیکردنەوەی چەکەکان و ئاگاداری لە ڕێژەی کاریگەربوونیانە./.