ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەی داهاتووی عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Oct 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە هەندێک سەرچاوەی نافەرمییەوە ناوی کاندیدی لایەنەکان بۆ وەرگرتنی وەزارەتخانەکانی کابینەکەی محەممەد شیاع سودانی بڵاو کراوەتەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بووەتەوە، فۆئاد حوسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە، خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد، عەبدولئەمیر شمەری بۆ وەزارەتی ناوخۆ، ئەعیم عەبودی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، ساڵح حوسناوی بۆ وەزارەتی تەندرووستی و محەممەد تەمیم بۆ وەزارەتی پەروەردە پێشنیار کراون.

هەروەها بەنگین ڕێکانی بۆ وەزارەتی کاروباری شارەوانییەکان و ئەحمەد ئەسەدی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە سودانی پێشنیار کراون. لە گەڵ ئەمەش ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی دیکەش ئاشکرا کراون.

دەوترێت کە کاندیدی کورد و شێعە بۆ پۆستە وزارییەکان یەکلایی بووەتەوە و تەنیا پێکهاتەی سوننە لە سەر پشکی خۆیان ناکۆکن./.