قوباد تاڵەبانی بایکۆتی ڕاگەیاند
(0) /
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکردووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، قوباد تاڵەبانی لە دۆخی حکومڕانیی کوردستان نیگەرانە و ئەوەشی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە تاڵەبانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەتا نیگەرانییەکان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا ناکەن./.
تێبينيێك بنێرە: