سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە سەر هەرێمی کوردستان چ دەڵێت؟
(0) /
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڵوێستی خۆیی لە سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
محەممەد شیاع سودانی لە میانەی خوێندنەوەی کارنامەی کابینەکەی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی بەپەرۆشە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ کێشە و دۆسیەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان.
ناوبراو وتی کە ئەو ئامانجەش لە ڕێگای شەراکەتێکی ڕاستەقینە لە سەر بنەمای ماف و ئەرکەکان، هەروەها بۆ پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بە پێی دەستوور مسۆگەر دەبێت.
سودانی هەروەها ڕایگەیاند کە بەرنامەی کابینەکەی ڕێکاری بەهێزی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە خۆ دەگرێت./.
تێبينيێك بنێرە: