بارزانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر حکومەتەکەی شیاع سودانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Oct 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد و جەختی لە سەر هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو لا کردەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 27 ی تشرینی یەکەمی 2022، مەسعود بارزانی پەیوەندیی بە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقەوە کردووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە مەسعود بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆی، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە و هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو لای بە پێویست زانیوە./.