قوباد تاڵەبانی و شاندەکەی دیسانەوە دەگەڕێنەوە بەغدا

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Mar 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی یەک شەممە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە.

شاندەکەی هەرێم لە گەڵ ئەندامانی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق درێژە بە وتووێژەکانی دەدات.

هەرێمی کوردستان دەیەوێت ڕێکەوتنەکەی هەفتەی ڕابردوو لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی شێعە کۆدەنگی بە دەست بێنێت و ئەگەر ئەوەش نەکرا بتوانرێت دەنگی زۆرینەی بۆ کۆبکرێتەوە پێش ئەوەی لە ناو هۆڵی پەرلەمان تووشی گرفت ببێت./.