پلانێکی حکومەتی هەرێم لە دژی شاسوار عەبدولواحید ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە شاسوار عەبدولواحید و هەموو ئەوانەی قەرزداری حکومەتن، بە ڕێکاری یاسایی قەرزەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و بەم نزیکانە موڵکەکانی دەخرێتە مەزادەوە.

عەبدولحەکیم خەسرەو ڕایگەیاند کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری حکومەتی هەرێم قەرزدارە و هەروەها 38 ملیار و 700 ملیۆن دینار سوودیشی هاتووەتە سەر.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شاسوار عەبدولواحید چوار موڵکی لە ڕەهن داناوە کە لە سلێمانین و بەم نزیکانە حکومەت بە پێی یاسا دەیانخاتە مەزادەوە، هەرچەندە ئەو موڵکانە بایی ئەو قەرزانە نین، بەڵام بە پێی یاسا ڕێکار لە دژی موڵکەکانی دیکەشی دەگیرێتەبەر./.