تیرۆریستێکی داعش لە کەرکوک دەستبەسەر کرا
(0) /
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە کەرکوک ڕاگەیاند.
یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی داعش بە ناوی ئەبو حەمزە مەتویتی لە کەرکوک دەستبەسەر کراوە.
ئەو تیرۆریستیە لە ئەندامانی باڵای داعش لە کەرکوک بووە و پێشتر فەرماندەی فەوجی هێرشەکان لە موسڵ و لە لەشکری فۆرقانی سەر بەو گرووپە تیرۆریستییە بووە./.
تێبينيێك بنێرە: