قوباد تاڵەبانی ناوچەی 140 ی هەرێمی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە لە نێوان هەرێم و بەغدا ناوچەی 140 هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش وەها ناوچەیەک هەیە.

قوباد تاڵەبانی وتی کە کۆیە بووەتە ناوچەی 140 ی نێوان زۆنی سەوز و زەرد، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە هەولێرە بەڵام لە ڕووی کەلتوری، سیاسی و جەماوەرییەوە سەر بە زۆنی سەوزە.

ناوبراو وتی کە لە ئێستادا جۆرێک لە سیستەمی دوو ئیدارەیی پەیرەو دەکرێت، پرۆژەکان لە داهاتی پارێزگاکانەوە ئەنجام دەدرێت، کۆیە خنکاوە، نە سنورێکی هەیە، نە پرۆژەیەکی گەورە، نە بازرگانی، ئیتر داهاتی شارەکە لە کوێوە بێت.

قوباد تاڵەبانی وتی کە سەرۆکی حکومەت وەکوو پێویست نەیتوانیوە قەرەبووی کۆیە بکاتەوە لە بەر ئەوەی کە لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدایە./.