نێچیرڤان بارزانی وەڵامی جەعفەر شێخ مستەفای دایەوە

(0) / / كوردستان / جەعفەر شێخ مستەفا نێچیرڤان بارزانی


Nov 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر لێدوانەکانی جێگرەکەی ڕاگەیاند و وتی کە سەرەڕای کێشەکان یەکێتی وەک هاوبەشێکی سەرەکی پارتی دەمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە لێدوانەکانی جەعفەر شێخ مستەفا وتی کە پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتری نین و چارەسەر بۆ کێشەکان دەدۆزنەوە.

ناوبراو وتی کە قسەکانی جەعفەر شێخ مستەفا بە شێوەیەک وەردەگرم کە بۆ چارەسەرە نەک بۆ زیاترکردنی کێشەکان.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە ئەو قسانە دەریدەخات مەترسییەکە جیدییە و چارەسەری بۆ دەدۆزینەوە./.