ناوەڕۆکی یەکەم وتاری سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Nov 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە وڵاتی جەزایر و لە میانەی وتارێکدا جەختیکردەوە کە بە لێک تێگەیشتن لە گەڵ تورکیا و ئێران هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی سەرچاوەکانی ئاو  دەدەین.

لەتیف ڕەشید وتی کە هیوادارین کۆبوونەوەی جەزایر سەرەتایەک بۆ هاوکاری هاوبەش بێت.

ناوبراو جەختی لە سەر پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات کردەوە.

لەتیف ڕەشید تاوانەکانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد و جەختی لە سەر پاڵپشتی عێراق بۆ لوبنان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە پاڵپشتی لە وتووێژی سیاسی لە سوریا دەکەین و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە بە پێویست دەزانین.

وتیشی کە عێراق لە پاش شکستی تیرۆریزم هەوڵ دەدات سەرچاوەی سەقامگیری لە ناوچەکە بێت و تا ئێستا پێشوازی لە چەندین کۆبوونەوە لە بەغدا کردووە./.