مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە
(0) /
پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆنگرەی 14 خۆی لە دهۆک، سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی هەڵبژارد.
لە کۆنگرەی 14 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 3 ی تشرینی دووەمی 2022 لە دهۆک دەستیپێکرد، مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ئەم حیزبە هەڵبژێردرایەوە.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی وەک جێگری یەکەم و مەسرور بارزانیش وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەڵبژێردران.
پارتی دیمۆکرتی کوردستان لە 16 ی ئابی 1946 دامەزراوە و کۆنگرەی ئەمڕۆ لە پاش 12 ساڵ بەڕێوەچووە.
مەسعود بارزانی هیوای خواستووە کە کۆنگرەی نوێی حیزبەکەی ئەنجامی زۆر باشی لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک بێت./.
تێبينيێك بنێرە: